٩ تشرینی دووەم ٢٠٢١ - ٠٤:١٦
لە مەشقی سەربازیی هاوبەشی زۆڵفەقار ١٤٠٠ ، هاویشتنی ئەژدەری پێشکەوتووی ئێرانی

لە دووهەمین ڕۆژی مەشقی سەربازیی هاوبەشی زوڵفەقاری 1400 ی ئەرتەش، ژێردەریاییەکانی تارق و غەدیر ئامانجی خۆیان پێکا .

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ئەمیر دەریادار سەید محەمەد مووسەوی وێڕای ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە، وتی: ژێردەریایی غەدیر بە هاویشتنی ئەژدەری پێشکەوتووی ئێرانیی وەلفەجر ئامانجی خۆی لە دەریادا بە باشی پێکا.

دەریادار مووسەوی وێڕای ئاماژە بەوەی کە دوژمنان هەرگیز نایانەوێ لەم ناوچەدا ئاسایش بەردەوام بێت، وتی: ئەمڕۆ تیرۆریزم و زایۆنیزم ئاسایشی ناوچەیان خستۆتە مەترسییەوە بۆیە ئێمە پێمان وایە سەقامگرتنی ئاسایش پێویستی بە هاوکاری هەموو وڵاتانی ناوچەکە هەیە.

342/